بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ستێفان دوژاریک، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پێکدادانەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٦ هەزار کەسی ئاوارە کردووە.
نابراو زیادی کرد: تەنیا دوێنێ ١٦ هەزار و ٢٠٠ کەس بە پێی ڕاپۆرتەکان لە باکووری حەڵەب و منبەج ئاوارە بوون.
دوژاریک هەروەها سەبارەت بە ئەندامانی داعشی لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی: ئێستاکە دانوستانێک لە نێوان وڵاتانی جیهان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی خۆیان کە ئەندامی داعش بوون و بەشێوەی دادپەروەرانە لێپرسینەوەیان لێ کراوە، لە ئارادایە.
Your Comment