گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تورکیا درێژەی دەبێت

دوو سێناتۆری بەناوبانگی ئەمریکی لە کاردانەوە بە ڕاگیرانی کاتی شەڕی تورکیا دژی باکووری سووریا ڕایگەیاند کە هەروا لە سەر ئەوە سوورن تا گەڵاڵەی گەمارۆ دژی تورکیا بەرنە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جورزالیم پۆست، لیندسی گراهام و دوان هالێن، دوو سێناتۆری بەناوبانگی ئەمریکی لە کاردانەوە بە ڕاگیرانی کاتی شەڕی تورکیا دژی باکووری سووریا ڕایانگەیاند کە هەروا لە سەر ئەوە سوورن تا گەڵاڵەی گەمارۆ دژی تورکیا بەرنە پێشەوە.

ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە تەنیا کاتژمێرێک پاش ئەوە ڕاگەیێندراوە کە تورکیا و ئەمریکا لە ڕێکەوتنی خۆیان بۆ ڕاگیرانی کاتی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا هەواڵیان دا.

ئەگەرچی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە ئەو ڕێکەوتنە کاتیە بە واتای ئاگربڕ نابێت.

بڕیارە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە پێنج ڕۆژ ماوە بدرێتە هێزە کوردییەکان بۆ ئەوەی کە لە ئەو ناوچە کە تورکیا ڕایگەیاندووە، بکشێنەوە.

شیاوی باسە کە دوێنێ پێنجشەممە ئەندامانی پارتەکانی کۆماریخواز و دیمۆکرات لە کۆنگرەی ئەمریکا لە گەڵاڵەی خۆیان بۆ گەمارۆدانی تورکیا بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا ڕوونوێنیان کرد.

لیندسی گراهام لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە کۆنگرەی ئەمریکا لە کاتی ڕوونوێنی لە گەڵاڵەی گەمارۆدانی تورکیا وتی: ئەوە ترامپ بوو کە گڵۆپی سەوزی بە تورکیا نیشان دا.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە ئێران جێی خاڵی ئەمریکا لە سووریا پڕ دەکاتەوە.

News Code 28949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =