AP ١٤٠٤ خەرمانان ٨ ٢٠:٤٨

ڕەنگدانەوەی قات وقڕی و برسێتیی غەزە لە میدیاگەلی جیهانی

ڕەنگدانەوەی قات وقڕی و برسێتیی غەزە لە میدیاگەلی جیهانی

میدیا ڕۆژئاواییەکان هاوڕان لەوەی کە دۆخی غەزە لە تاقەت‌ بەدەرەو لە ئەگەری درێژخایاندنی ئەو دۆخە، شایەدی کۆمەڵکوژییەکی بەربڵاو بە هۆی برسێتی دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، میدیاگەلی ڕۆژئاوایی لە چەند مانگی ڕابردووەوە تەرکیزیان خستۆتە سەر جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و هاوکات ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یۆنیسێف)، پلانی جیهانی خۆراک و ڕێکخراوی خواردەمەنی و کشتوکاڵ(فائۆ) ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان لە ژێنێڤ دەرکرد و تێیدا جەختیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر لە نیو ملیۆن فەلەستینی لەگەڵ برسێتی و قاتی کرد.

ئێکۆنۆمیست: ڕاستیی تۆقێنەری قاتی لە غەزە

ڕۆژنامەی ئینگلیسیی ئێکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە تەشەنەسەندنی دۆخی تەندروستی و مرۆیی غەزە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو و شەهیدبوونی 1000 فەلەستینی لە کاتی دابەشکردنی خۆراک لەو کەرتەدا، نووسی: زیاتر لە یەک لە سێی جەماوەری غەز، بەبێ خۆراک دەژین و گەورەکان نان ناخۆن و نزیکەی 20 هەزار منداڵ لە سەرەتای ئاڤریلەوە تووشی نەخۆشینی بەدخۆراکیی زەخت هاتوون و لە نەخۆشخانەدان.

نیۆیۆرک تایمز: بێدەنگیی تۆقێنەری ئەمریکا

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا تەرکیزی خستە سەر بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر بە قاتیی غەزە، کە بۆتە هۆی تووڕەبوونی زۆربەی وڵاتانی ئەوڕووپی و نووسی: ئەو بێدەنگییە بۆیە سەرنج‌ڕاکێشە کە ئەمریاک پاڵپشتی سەرەکیی ئیسرائیلە و دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ هێشتاش پارە و چەک دەدا بە تلاڤیڤ.

بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، گوشارنەهێنانی ئەمریکا بۆ سەر ئیسرائیل، بە باوەڕی زۆربەی کارناسان، بۆتە هۆی ملهۆڕیی بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و دڵنیابوونەوەی لە درێژەدان بە شەڕ. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاگەیاندنی قاتی لە ئاستی جیهانیدا شتێکی ناباوە و مەترسیی مرۆیی گەورەی بەدواوەیە و ئەگەری بەرزبوونەوەی گوشارەکان لە دژی ئیسرائیلی بەدواوەیە و خەڵک و سیاسەتوانان بەیەک ئەندازە بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕ و یارمەتیدان بە لێ‌قەوماوان هان دەدا.

واشنتۆن پۆست: ئیسرائیل نکۆڵی لە ڕاستییەکان دەکات

ڕۆژنامەی ئەمریکیی واشنتۆن پۆست بە ئاماژە بە نکۆڵیی ئیسرائیل لە بوونی قاتی لە غەزە و وەڵامی 8 لاپەڕەیی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تێیدا دەیتاکانی ئەو ڕێکخراوەی "دژبەرانە و بەپێی سەرچاوەگەلی بڕواپێنەکراو" وەسف کردووە، ڕایگەیاند: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نە تەنیا وەڵامی ئیسرائیلی ڕەت کردۆتەوە، بەڵکوو جەختی لە میتۆدۆلۆژیی ڕاپۆرتەکانی خۆی بەپێی پێوەری وردبینانەی نێودەوڵەتی و بەرهەمی هەوڵی کارناسانی سەربەخۆ، کردووە.

بەکی ڕایان، بەڕیوەبەری ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکی-ئیسلامی لە غەزە، لە لێدوانێک بۆ ئەو ڕۆژنامەیە، هوشداری داوە کە ئاستی نەخۆشیی بەدخۆراکی لە نێوان ژنان و منداڵان لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو لە لەسەدا 19ـه‌وە، بۆ لەسەدا 40 بەرز بۆتەوە و خەزێنەی دەرمانیی غەزەش ڕوو لە تەواوبوونە.

واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ: گێڕانەوەیەک لە قاتی و ئاوارەیی

ڕۆژنامەی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکدا، باس لە ئاوارەیی و برسێتی خەڵکی غەزە لە زمانی خودی ئەوە خەڵکەوە دەکات.

لە یەکەم گفتوگۆدا ئەحمەد جەودەی 30 ساڵەی باوکی دوو منداڵ، دەڵێ کە زیاتر لە 7 جار لە ماوەی شەڕدا ئاوارە بووە و ئێستاس خۆی بۆ بەجێ‌هێشتنی ماڵ و ژیانی ئامادە دەکات. لە لێدوانی دووەمدا سەماهر ئەبوو حەسیرەی 48 ساڵە و باوکی 5 منداڵ کە لە خێوەتێکدا لە ناو ئاوارەکاندا دەژین، دەڵی: شیری پێویستی بۆ کۆرپە چکۆلەکەی دەست ناکەوێت و تووشی بەدخۆراکی هاتووە، و منداڵێکی تریشی ئەوا بە هۆی بەدخۆراکی لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

تایمزی بەریتانیا: برسێتی بکوژی بێدەنگی غەزە

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە زمانی دانیشتوویەکی غەزەوە دەنووسی کە ئەو هەموو شتێکی فرۆشتووە و تەنیا دیوارەکانی ماڵەکەی بۆ ماوەتەوە و دەشڵێ: ئێمە دەزانین کە جگە لە مردن بە بوردۆمان، مردن بە برسێتیش چاوەڕوانمانە و هەر ئێستاش دەیان کەس بە هۆی بەدخۆراکییەوە گیان لەدەستداوە.

گاردییەن: ئاواریی و نەخۆشی، بەڵای گیانی خەڵکی غەزە

ڕۆژنامەی گاردییەن لە زمانی ئەمجەد شوا، سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکانی غەزە، نووسی: خەڵکی غەزە بە درێژایی ڕۆژدا، هەست بە شەکەتی، ماندوویی، داڕماوی، خەمۆکی و نەخۆشی دەکەن.

ئای‌پیپێر: ئاو و ئاڵەف لەبری خۆراک

ماڵپەڕی ئینگلیسیی ئای‌پیپێر، بە ئاماژە بە تەشەنەسەندنی قاتی و تێوەگلانی پێرسۆنێلی ڕێکخراوە مرۆخدۆستانەکانی غەزە، لە زمانی دوکتۆر ڕائێد بابا، پزیشکی نەخۆشخانەی عەودە، دەڵێ: دایەکەکان بە هۆی کەمایەسیی خۆراکی، لە بری شیر ئاوی دانەوێڵە و ئالەف دەدەن بە منداڵانیان، لە کاتێکدا کە خورادنی ئەوانە بۆ منداڵ دەبێتە هۆی ئیسهاڵی، ژاراوی‌بوون، کەم‌خوێنی و وەدواکەوتنی گەشە و لەسم‌بوونیان.

News ID 56609

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha