بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان پێش نیوەڕۆی دووشەممە 10 ی خەرمانان لە بیست و پێنجەمین کۆبوونەوەی بەپرسانی ڕێکخراوی شانگهای لە تیانجینی چین، بە وتنی ئەوەی کە لە بواری تۆکمە کردنەویە هاکاری دارایی بۆ کەم کردنەوەی ئاسەوارەکانی گەمارۆ نایاساییەەکان لە هاوکاری ئابووری ئەندامان، کۆماری ئیسلامی پێشنیا دەدات داهێنانی "هەژمار و ئالوگۆڕی دراوی تایبەتی ڕێکخراوی هاکاری شانگهای" وەکوو ڕێکارێکی کردەیی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دارایی بێتە ئاراوە، وتی: ئەو داهێنانە لەسەر سێ تەوەری سەرەکی دانراوە: پەرەسنەدنی ئاڵوگۆڕی دراوی بە دراوی نەتەوەیی و کەم کردنەوەی وانەستەیی بە دۆلار لە ئاڵوگۆڕییەکان، ڕێکخستنی ژیرخانی دیجیتاڵی هاوبەش و بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵی بانکەکانی ناوەندی بۆ پێدانی ئەمن و زێرا و کردنەوەی سندوقی سواپی دراوی چەند ڕەهەندی بە مەبەستی پاڵپشتی لە ئەو وڵاتانەی کە گەمارۆیان لەسەرە.
لە دەقی لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا هاتووە: ڕێکخراوی شانگهای نیشانەی ئاشتیخوازی و ئاشتی دۆستی ئەندامەکانی لە جیهانێکدایە کە هەموو ڕۆژێک بەرەوڕووی قەیرانێکی نوێ دەبێتەوە. هێرشی سەربازی نایاسایی بۆ سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە لە جوونی ڕابردوو و درێژەی کوشتوبڕی خەڵکی غەززە، لە پاڵ پەرەسەندنی بەکارهێنانی گەمارۆی نایاسایی لە سەر وڵاتانی جیاواز، نموونەیەکی ڕوون لە سەرنەکەوتنی جیهانی سەردەم لە گەییشتن بە نموونەیەکی گونجاو لە حوکمڕانی جیهانی و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
ڕێکخراوی شانگهای لە سەرەتای دامەزرانەوە بە جەخت لەسەر متمانە و بەرژەوەندی بەرانبەر، یەکسانی، ڕاوێژی بەکۆمەڵ، ڕێز بۆ هەمەڕەنگی فەرهەنگی و گەشەی هاوبەش، گرینگترین ئامانجی خۆی دەستەبەر کردنی ئاسایشی بەکۆمەڵ و پەرەسەندنی هاوکاری لە بواری جیاواز داناوە. بە ڕێز بۆ ئەو بنەماگەلە، کۆماری ئیسلامی ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی ڕۆڵی گونجاو لە ئەو بارەوە ڕادەگەیێنێت.
پێشنیاری کۆماری ئیسلامی بۆ هەوڵ بۆ "زەروورەتی پێکهێنانی ئاشتی" و زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ کەم کردنەوەی کاریگەریی گەمارۆکان جەخت دەکات.
بە وتنی ئەوەی کە لە بواری تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ کەم کردنەوەی ئاسەوارەکانی گەمارۆ نایاساییەەکان لە هاوکاری ئابووری ئەندامان، کۆماری ئیسلامی پێشنیار دەدات داهێنانی "کردنەوەی هەژمار و ئالوگۆڕی دراوی تایبەتی ڕێکخراوی هاکاری شانگهای" وەکوو ڕێکارێکی کردەیی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دارایی بێتە ئاراوە، وتی: ئەو داهێنانە لەسەر سێ تەوەری سەرەکی دانراوە: پەرەسنەدنی ئاڵوگۆڕی دراوی بە دراوی نەتەوەیی و کەم کردنەوەی وانەستەیی بە دۆلار لە ئاڵوگۆڕییەکان، ڕێکخستنی ژیرخانی دیجیتاڵی هاوبەش و بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵی بانکەکانی ناوەندی بۆ پێدانی ئەمن و زێرا و کردنەوەی سندوقی سواپی دراوی چەند ڕەهەندی بە مەبەستی پاڵپشتی لە ئەو وڵاتانەی کە گەمارۆیان لەسەرە.
ئێمە پێمان وایە جێبەجێ کردنی ئەو داهێنانە توانی ئابووری ئەندامەکان بەرز دەکاتەوە و ڕێکخراوەکە دەکاتە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی دارایی چەند جەمسەری، دادپەروەرانە و خۆڕاگر لە بەرانبەر گوشارە بیانییەکان.
کۆماری ئیسلامی هەروەها بە پشت بەستن بە شوێنگەی بێ وێنەی ژێئۆپۆلیتیکی و ترانزیتی خۆی و دەسپێراگەییشتن بە ناوچە جیاوازەکان ئەو ئامادەییەی هەیە کە بەستێنی پێویست بۆ پەرەسەندنی هاوکاری ناوچەیی خۆش دەکات.
بە هەوڵەکانەوە بەندەری چابەهار لە ئوقیانووسی هیند بەزوویی دەلکێتە تۆڕی ڕێگای ئاسنی ئێرانەوە و گۆڕانێکی گرینگ لە پێوەنددان بە چین ، وڵاتانی ئاسیای ناوەندی و ئەفغانستان بۆ ئەقیانووسی هیند دەکاتەوە.
Your Comment