بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد ئیزەدی کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان بە ئاماژە بە کارا کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە لەلایەن ئەورووپیەکانەوە وتی: ئەورووپییەکان بەدوای کەلکوەرگرتن لە ئەو میکانزیمە بۆ وەرگرتنی خاڵ لە ئێرانن.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە وتی: ئەورووپییەکان ڕێک نازانن چ خەسارێک لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دراوە و یەکێک لە ئەرکەکانی چاوەدێرانی ئاژانس، لێکدانەوەی ئاستی خەسارەکانە تا ئەو زانیاریانە بۆ هێرشەکانی دواتر ئەگەر ڕوو بدات کۆ بکەنەوە.
ئیزەدی ئاماژەی دایە سەر قسەکانی ڕافائێل گرۆسی و ڕایگەیاند: ئەگەرچ یگرۆسی پاگەندەی کردووە ئامانج لە ئەو لێکدانەوەگەلە ڕێگری لە هێرشەکانی دواترە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ڕۆژاواییەکان لە ئەو زانیاریانە بۆ بەرنامەڕێزی بۆ هێرشی نوێ کەڵکوەردەگرن.
ئەو کارناسە لە درێژەدا جەختی کرد: ئێران وشیارە و ئیزن نادات چاوەدێرانی ئاژانس لە بەرنامی ئەتۆمی ئێران بە شێوەی فەرمی سیخوڕی بکەن و ئیتلاعاتی پێویست بخەنە بەردەستی لایەنی ڕۆژاواییەوە.
ئیزەدی سەبارەت بە دۆخی یاسایی کارا کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە وتی: ئەورووپییەکان ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نین و بە پێی ئەوە مافی کارا کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکەیان نییە. ئەمریکییەکانیش بە فەرمی لە ئەو ڕێککەوتنە چوونەتە دەرەوە و سێ وڵاتی ئەورووپی دوای هێرشەکە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئێران ئەبێ پیتاندن بگەیێنێتە ئاستی سفر؛ ئەوە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە و بە جۆرێک چوونە دەرەوەی نافەرمی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دێتە ئەژمار.
ئیزەدی جەختی کرد: دیپلۆماتەکانی ئێمە ئەبێ هەمان ستراتیژی خولی پێشوو دووپات بکەنەوە ، کاتێک کە لە ئەنجومەنی ئاسایش سەرەڕای ڕاگەیاندنی چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە، بەهۆی دژایەتی ڕا لە نێوان ئەندامەکان، ئەو بابەتە نەگەییشتە ئەنجام.
ناوبراو سەبارەت بە لێکەوەتەکانی ئەو میکانیزمە وتی: هەندێک لە وڵاتەکان بەهۆکاری جیاواز لەگەڵ ئێران هاوکاری ناکەن کە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە میکانیزمی پەلەپیتکەوە هەیە بەڵام ئەرکی دیپلۆماتەکانی ئێمە ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە کە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئێرانن، بپارێزن و دوای چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکەش پێوەندیەکە درێژە بدەن. ئەوە پێوەندی بە دژایەت دەنگەکان لە ئەنجومەکانی ئاسایش هەیە.
Your Comment