کاردانەوەی کوردی سووریا بە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ

کوردی سووریا کاردانەوەی بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە ڕاگرتنی کاتیی شەڕ لە باکووری سووریا نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی باڵای کوردەکانی سووریا لە ڕێکەوتن لە سەر ڕاگرتنی کاتی شەڕ لە باکووری سووریا کە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕاگەیێندرا، پێشوازی کرد.

بە وتەی خەلیل، سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆی بەرخۆدانی گرووپە کوردییەکان بۆ قبووڵ کردنی ئاگربڕ لە ژێر گوشاردا بوو.

هەروەها موزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی باڵای هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە کاردانەوە بە ڕاگرتنی کاتی شەڕ ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنە قبووڵ دەکەن و ئەو ڕێکەوتنە سەرەتای کارە، چونکوو تورکیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی.

کاردانەوەی گرووپە کوردییەکانی سووریا پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە تورکیا و ئەمریکا لە سەر ڕاگیرانی کاتی شەڕ لە باکووری سووریا گەیشتنە ڕێکەوتن.

بڕیارە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا شەڕ ڕابگیردرێت و هێزە کوردییەکان لە ناوچەی باکووری سووریا ئەو جۆرە کە تورکیا ڕایگەیاندووە بکشێنەوە.

News Code 28948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =