بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نزیک بە ١٠٠ هەزار کەس لە ماڵی خۆیان هەڵاتوون و ئاوارە بوون و چوونەتە پەناگە و قوتابخانەکان.
هەواڵدەریی فەرمی فەڕەنساش بە گێڕانەوە لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کوردستان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی پارێزەری لە ئاوارەکان لە بەرانبەر تۆپبارانی سوپای تورکیا، کەمپی ئاوارەکان " مبروکا" لە ١٢ کیلۆمەتری باشووری سنووری تورکیا-سووریا بە ٧٠٠٠ ئاوارە بە تواوەتی چۆڵ دەکرێت.
Your Comment