بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی شارەوانی سنە، سوهەیل فەزل وەزیری ڕایگەیاند: لە کێبەرکێی پاڵەوانی زۆرانبازی پێشەنگەکانی جیهان لە شاری تەفلیسی گورجستان، جەهانگیر موقەدەم نژاد لە ئاگرکوژێنوانی ئازا و پاڵەوانی سنەیی، پلەی یەکەمی ئەو کێبەرکێگەلەی بردەوە.
بردنەوەی میدالیای زێوی کێبەرکێی جیهانی کورواسی، میدالیای زێڕی کێبەرکێی جیهانی ئۆکراین، میدالیای زێوی کێبەرکێی جیهانی پێشەنگەکانی سێربستان، حەوت میدالیای زێڕ کێبەرکێی کرێکارانی ئێران، مسۆگەر کردنی پێنج پلەی دووهەمی گەورەساڵان، پلەی سێهەمی کاپی جیهانی پاڵەوان تەختی و بانگهێشت کران و ئەندامێتی ١٠ ساڵە لە تیمی هەڵبژاردەی نەوتەوەیی زۆرانبازی پێشەنگەکانی ئێران بەشێکن لە هێما و شانازییەکانی ئەو زۆرانبازە سنەییە لە کارنامەی کارییدا.
Your Comment