کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بە هێرشەکانی تورکیا دژی باکووری سووریا نیشان دا و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان به خۆدا بنێنن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەردۆنیوز، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەکەم کاردانەوە بە هێرشە سەربازیەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، داوای لە هەموو لایەنەکانی ئەو شەڕە کرد دان بە خۆیاندا بنێنن.

مانجلا ماتیوز ماتجلا سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش لە مانگی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایش بە وردی گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا و ئۆپراسیۆنی تورکیای لە ژێر چاوەدێریدایە داوا لە هەموو لایەک دەکات تا هەوڵی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خەڵکی سڤیل.

شیاوی باسە ئەردۆغان ئێوارەی ئەمڕۆ دەستپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای بە شێوەی فەرمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  تویتەر ڕایگەیاندووە.

News Code 28800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =