ئێستا کاتی دۆستی لە گەڵ ئەمریکا نییە

سەرۆکی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک، ڕەخنەی لە هەوڵی دۆناڵد ترامپ بۆ پشتیوانی لە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا دژی کوردەکان گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیچارد هاش سەرۆکی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامی خۆی کە لە تویتەر بڵاو بووەوە، وتیبووی:دۆستایەتی لە گەڵ ئەمریکا ئێستا کاتێکی مەترسیدارە.

ناوبراو زیادی کرد : دۆناڵد ترامپ کوردەکانی خستە ژێر پاسێکەوە، بە بێ ئامادە بوونی دەوڵەتی ئەفغانستان لە گەڵ تاڵەبان دانوستان دەکات، تاقی کردنەوەی مووشەکی کۆریای باکوور کە توانای کردنە ئامانجی ژاپۆنیان هەیە لەبەرچاو ناگرێت، نایەوێت بەرەنگاری ئێران ببێتەوە و لە گەڵ ناتۆ سازانی نییە.

ناوبراو لە پەیامێکی تریدا دەنووسێت: بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە سووریا و تەنیا هێشتنەوەی کوردەکان نەک هەر دەبێتە هۆی بووژانەوەی داعش بەڵکوو یارمەتی دەوڵەتی سووریا دەدات تا دەسەڵاتی خۆی زیاد بکاتەوە و ئەو پەیامە دەنێرێت بۆ جیهان کە کەس حیساب لەسەر ئەمریکا نەکات. ئەو کارەش دەبێتە هۆی بوێری زیاتری دوژمنان و کەم ڕەنگ بوونەوەی هاوپەیمانییەکان.

News Code 28762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =