بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، جێری ماتیوز ماتجلا سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئاکتەوبردا ڕایگەیاند کە ئەو ئەنجومەنە لە ئێستادا دەیەوێ دانیشتنێک لە پەیوەندی لە گەڵ گۆرانکارییەکانی باکووری سووریا بەڕێوە ببات.
ماتجلا لە کاردانەوە بە جموجۆڵەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ڕاشیگەیاند: تا ئێستا هیچ داوایەکمان بۆ دانیشتنی نائاسایی لەوبارەیە بە دەست نەگەیشتووە.
شایانی باسە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ ڕایگەیاند: ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی فورات ئەنجام دەدەا و ئەو ئۆپەراسیۆنە هەردەم مومکینە دەست پێ بکات.
هاوکات کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکی هیچکات پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا ناکات و تێیدا بەشدار نابێت.
Your Comment