ئەگەری دیداری ئەردۆغان و بەشار ئەسەد لە ئارادایە

جێگری پارتی سەعادەتی تورکیا لە ئەگەری دروست بوونی پێوەندی لە نێوان دەوڵەتی سووریا و تورکیا لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ئازەر مەهدەوان: هەفتەی ڕابردوو عەبدولقادر سلوی یەکێک لە لێکۆڵەرانی ڕۆژنامەی حوڕیەت لە وتارێکدا لە سەر دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و تمل کاراملا ئوغڵوو رێبەری پارتی پارتی سەعادەت قسەی کردبوو. خاڵی جێ سەرەنج لە ئەو دیدارە پێشنیاری کاراملا ئەغڵوو بە ئەردۆغان سەبارەت بە پرسی دیداری لە گەڵ بەشار ئەسەد بوو.

سلوی ڕایگەیاندبوو کە نازانێت وەڵامی ئەردۆغان چی بووە بەڵام قسەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەردۆغان ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە.

لەم پێوەندییەدا حەسەن بیتمز جێگری ڕێبەری پارتی سوعادەتی تورکیا لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە پشت ڕاست کردنەوەی دیداری کاراملا سەرۆکی پارتی سەعادەت لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پێشنیاری ناوبراو بە ئەردۆغان بۆ دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد وتی: زیاتر لە ئەوەی کە بمەوێت پێشنیاری کاراملا بە ئەردۆغان بهێنمە پێشەوە، دەمەوێت ئەو پرسە بهێنمە ئاراوە کە کاراملا لە دیداری لە گەڵ ئەردۆغان تێگەیشتووە کە دەولەتی ئەردۆغانیش بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا وردە وردە گەیشتووەتە ئەو ئاکامە کە باشتر وایە لە گەڵ بەشار ئەسەد دیداردگەلێک ئەنجام بدات.

ناوبراو زیادی کرد: وێڕای ئەوەی کە لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنقەرە هاتە ئاراوە دەتوانین تێبگەین کە هەم سەرۆکی دەوڵەتی ئێران و هەم سەرۆکی دەوڵەتی رووسیا ڕوانینی ئەرێنیان بە ئەنجامی ئاوەها دیدارێک هەیە و تەنانەت لە سەری جەختیان هەیە. لە ئەو پێوەندییەشدا ئەردۆغان ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە بە ئەو پێشنیارەی کاراملا، وەڵامی ئەرێنیشی نەداوەتەوە بەڵام دەتوانرێت بوترێت بە ئەو پێشنیارە، ڕوانینێکی ژیرانەی هەبووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هۆکاری ئەو پێشنیارەی کاراملا بە ئەردۆغان، وتی: ئێمە لە بنەڕەتدا لە ڕۆژێکەوە کە قەیرانی سووریا دەستی پێکرد لە سەر پێوەندی دیپلۆماتیک لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە لە بەرانبەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تر جەختمان هەبوو و ڕوانینی بنەڕەتی ئێمە لە ئەو پرسە گرینگە" ئاشتی لە جیاتی شەڕ و گفتوگۆ لە جیاتی پێکدادان" بووە.

News Code 28464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =