بەغدا تەڤلی هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا نابێت/ دژی بەشداریی ئیسرائیل‌ لەو هاوپەیمانییەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە ئەو وڵاتە بە هیچ جۆرێک تەڤلی هێزی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەنداوی فارس نابێ و دژی بەشداریی ئیسرائیل‌یش لەو هاوپەیمانییەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "المسله"، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی پێنج‌شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هیچ جۆرێک تەڤلی هێزی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕێڕەوگە دەریاییەکانی کەنداوی فارس نابێت.

سەحاف وێرای دژایەتی دەربڕین بۆ بەشداریی ڕژیمی زایۆنی لەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە، ڕاشیگەیاند: بە بڕوای عێراق بەرپرسایەتی کەنداوی فارس لە ئەستۆی وڵاتانی بەستێنی ئەو کەنداوەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆکاری زاڵ بە سەر ئەو هەڵوێستەی بەغدای گەڕاندەوە بۆ دوورنوێنی وڵاتەکەی لە پێناو هەوڵ بۆ جێگر کردنی ئاسایش بە ئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی سەقامگیر لە ناوچەدا و سەرخستنی پڕۆژەگەلی گەشە و ئاوەدانی.

سەحاف هەروەها پێشکەوتنی پڕۆژەگەلی گەشەی عێراق لە سای ئاسایشی هاتوچۆ و باربەریی لە ڕێڕەوگەکانی کەنداوی فارسی بیر هێنایەوە و جەختی کرد: بەو پێیەی دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس لە ئەستۆی وڵاتانی بەستێنی ئەو کەنداوەیە، عێراق خۆ دەبوێرێت لە تەڤل بوون بەو هێزانەی کە بۆ پاراستنی کەنداوی فارس هاوپەیمانیان پێکهێناوە.

News Code 28431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =