هێرشی سەربازی بژاردەیەکی ئەمریکایە بۆ وڵامدانەوەی هێرشی ئارامکۆ

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە لیدوانێکدا ڕایگەیاند کە هێرشی سەربازی بەس یەکێک لە بژاردەکانی بەردەست بۆ کاردانەوە بەرانبەر هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، ژنراڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، دەڵێت هەموو نیشانەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئێران یا گرووپەکانی سەر بە ئێران  لە هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستان دەستیان هەبووە و بژاردەی سەربازی، تەنیا یەکێک لە بژاردەکانە بۆ کاردانەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە زمانی ژنراڵ دانفۆردەوە وتوویە کە گرووپێک لە کارناسەکانی ئەمریکا بۆ لێکدانەوی نیشانە و بەڵگەکان چوونەتە عەرەبستان.

دانفۆرد وتوویە نایەوێت پێشەکی ڕیاز بەراوردێک ڕادەست بکات، بەڵام هەموو نیشانەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئێران یا گرووپە بە وەکالەتەکانی لە هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستان دەستیان هەبووە.

News Code 28404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =