مایک پەمپێئۆ: ئێران بەرپرسی هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی نوێ ئێرانی بە هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی جروزالم پۆست، دوابەدوای هێرشی فڕۆکەیی سوپا و کومیتە خەڵکییەکانی یەمەن بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە پاگەندەی کرد کە کومیتە خەڵکییەکانی یەمەن لە ئەو هێرشە بەشداری نەبووە و ئێران بەرپرسی ئەو هێرشانەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها پاگەندەی کرد کە ئێران خەریکی دیپلۆماسیەکی درۆییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەر نووسیوە: تاران لە پشتی نزیک بە ١٠٠ هێرش بۆ سەر عەرەبستانی سعوودییە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆحانی و زەریف وا دەنوێنن خەریکی دیپلۆماسین. لە نێوان هەموو داواکارییەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان، ئێران ئێستا هێرشێکی بێ وێنەی کردووەتە سەر سەرچاوەکانی دابین کردنی وزەی جیهان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند کاتژمێر پێش موحەمەد بێن سەلمان لە کاردانەوە بە هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە دەتوانێت و دەیەوێت وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە.

News Code 28336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =