نێوبژیڤانی ئەمریکا لە نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ناوبژیگەریی ئەمریکا لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی مانگی ڕابردووی باکووری سووریا و ڕێککەوتنەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە لەوبارەیە، وتی: ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی باکووری سووریا، ڕۆڵی باوبژیگەرێک دەگێڕێت لە نێوان کوردەکانی و دەوڵەتی تورکیا.

ناوبراو وتیشی: ئێمە دەزانین ئەمریکا بە دوای سڕینەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە و ئێمەش لە بەرامبەردا خوازیاری هاوئاهەنگین کە ئەو پرسە بە قازانجی هەموو لایەکە.

مەزلووم کۆبانی بە ئاماژە بە ڕەزامەندیی کوردەکان لە گەڵ کرانەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا لە لایەن واشنتۆن و ئەنقەرە لە پێناو پێشگری لە هەڵمەتی سەربازیی تورکیا بۆ سەر کوردەکان، ڕایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ٥ تا ١٤ کیلۆمەتر لە هێڵی سنووریی تورکیا لە گەڵ سووریا بەرەودوا پاشەکشێیان کردووە و هەروەها ئەو هێزانە چەکە قورسەکانیان ٢٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوورخستۆتەوە هەتا وەک هەڕەشە وێنا نەکرێن.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە وێرای ڕەخنە گرتن لە گەشتی ئاسمانیی فرۆکە و فرۆکەگەلی بێ فرۆکەوانی تورکیا بە ئاسمانی سووریا و کەوتنە مەترسیی هاوپەیمانی دژی داعش، ڕاشیگەیاند: تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕیوە بە بنکە و دامەزراوە و پەناگاکانی ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان، ئەوە لە کاتێکدایە ئەو هەنگاوانە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل ئەنجام دراوە.

ناوبراو هەروەها هیوای خواست کە دۆخی ئێستای باکووری سووریا ببێتە مایەی ئاسایی بوونەوەی هەلومەرجی ناوچە.

News Code 28316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =