ئەمریکا بەدوای پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانە

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای جەخت لە سەر دژایەتی لە گەڵ واشنتۆن لە دانوستانی نێوانیاندا وتی: ئەمریکا بەدوای پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانەکەی ئێمە نە بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بەدوای پێکهێنانی ناوچەی ئەمنە. ئاوەها بیرۆکەیەک ڕەت دەکەینەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا زیادی کرد: بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە گەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەین بەڵام لە هەر هەنگاوێکدا تێدەگەین ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت و ئەوەی کە لە بیری ئەواندایە، یەکێک نییە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش مێدیاکان وێنەی پێوەندیدار بە گەشتی هێزە ئەمریکی و تورکیایەکانیان لە ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بڵاو کردەوە.

News Code 28285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =