بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوورعەلی خەزاعی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: کۆڕبەندی شێرخۆرانی حسێنی هەموو ساڵێک بە بۆنەی شەهید بوونی حەزرەتی عەلی ئەسغەر (دخ) بە ئامادەبوونی دایکان و منداڵان لە حسێنییەکان، مەهدییەکان و مزگەوتانی سەرتاسەری پارێزگا و وڵات بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو کاتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەی ١٥ی مانگی خەرمانانی ئەوساڵ لە مەهدییە و مەکتەبولزەهرای شاری سنە ڕاگەیاند و و ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی شێرخۆرانی حسێنی ئەوساڵ لە ٢٤ شوێنی شار و گوندەکانی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەبرێت.
Your Comment