بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئازادیی ٧ فەرمانبەری نەوت هەڵگرە بریتانیاییە ڕاگیراوەکە لە لایەن ئێرانەوە، وتی: ئێمە لە گەڵ فەرمانبەر و شۆفێری پاپۆڕەکە کێشەمان نییە، پاپۆڕەکە بە هۆی لادانێکەوە کە ئەنجامی داوە ڕاگیراوە و سروشتییە کە کاتێک کە پاپۆڕێک ڕادەگیردرێت فەرمانبەرەکانیشی ڕادەگیردرێن.
وتیشی: لێکدانەوەی پێویستمان لە سەر دۆخی کونسوڵی و مۆڵەتی یەک بە یەکی ئەو فەرمانبەرانە ئەنجام دا و پاش لێکدانەوەی زیاتر و لە بواری سیاستە مرۆڤدۆستانەکانەوە ئیزنی چوونە دەرەوە لە پاپۆڕەکە و گەڕانەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی دراوەتە بڕێک لە فەرمانبەرەکان.
Your Comment