بەرخۆدان تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوامە/ ئێران پێشەنگی قسەی حەقە

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس وتی: بەردەوام بوونی خۆمان بۆ ئامادە بوون لە سەنگەری بەرخۆدان لە پاڵ هەموو دادپەروەری و پێشەنگی ئێران، تا سەرکەوتنی کۆتایی ڕادەگەیێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە دەربڕینی دەسخۆشی لە پاڵپشتییە ئاشکراکانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە بەرخۆدانی فەلەستین لە دیدار لە گەڵ لێژنەی نێردراوی حەماس و ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ تەیار کردنی بەرخۆدان بە ئەوەی کە پێویستیەتی، جەختی کرد: جارێکی تر ڕوانگەی خۆمان بۆ ئامادە بوون لە سەنگەری بەرخۆدان لە پاڵ هەموو دادپەروەری و ئازادی و پێشەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران، تا سەرکەوتنی کۆتایی ڕادەگەیێنین.

هەنیە لە ئەو نامەیەدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشی وتووە کە ئێران هەموو کات پێشەنگە بۆ وتنی حەق و ڕاستیە وتوویەتی: شوکرانەبژێری بۆ خودای گەورە کە ئێوەی لە پاڵ ئێمە دانا و داوای لێدەکەین کە نیعمەتەکانی زۆر بکاتەوە بۆمان و بەڵاکان لێمان دوور بکاتەوە و ئێوە لە پیلان و فێڵی دوژمنان بپاریزێت.

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس هەروەها لە پێشوازی زۆری ڕێبەری شۆڕش و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێژنەی نێردراوی حەماس دەسخۆشی کرد.

News Code 28162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =