بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرتووخانەی دیلەکان لە پارێزگای زماری یەمەن لە ژێر چاوەدێری خاچی سوور بوو و نوێنەرانی ئەو بنکەیەش چەندین جار سەردانیان کردبوو، وتی: بوردمانی گرتووخانەی دیلەکان نوێنترین جەنایەتی شەڕی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەنە و پەڕەیەکی دیکە لە جەنایەتی سعوودییەکان زیاد دەکات.
ناوبراو بە دەربڕینی داخ لە ئەو جەنایەتە نوێیەی عەرەبستانی سعوودی، جەختی کرد: ئەو جەنایەتە بە چەکی ئەمریکی و بڕێک وڵاتانی ڕۆژاوایی لە لایەن سعوودییەوە دژی یەمەن ئەنجام درا و بە دڵنیاییەوە خەڵکی یەمەن ئەو وڵاتانە بە شەریکی ئەو جەنایەتانە دەزانن.
Your Comment