بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌رۆك كۆماری عێراق , به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سه‌ردانی بارەگای ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی كرد له به‌غدا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاکە فه‌ریق ڕوكن تالب شغاتی و فه‌رمانده و گه‌وره ئه‌فسه‌رانه‌وه بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
له سەردانەکەدا سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ده‌زگای دژە تیرۆر‌دا کۆبوەوە و جەختی لە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر بە یەکجارەکی کردەوە تا وەکوو جارێکی تر سەرھەڵنەدەنەوە.
به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند: ناكرێت قوربانییە‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر و هێزه چه‌كداره‌كانی تر له سوپا و پۆلیس و ھێزەکانی پێشمه‌رگه و حەشدی شەعبی له بیر بكەین كه شان بەشانی دەزگای دژە تیرۆر له یه‌ك سه‌نگه‌ردا دژ بە تیرۆر جەنگان و توانایه‌كی باشیان نیشاندا له به‌رگریكردن له پیرۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاتەدا.
سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکەش سەرۆک کۆماری عێراق وتی: عێراق بووە جەمسەری كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و قبووڵی نەکرد جارێکی دیکە ناوچەکە توشی ئاڵۆزی و گرژی ببێتەوە كه هیچ لایه‌ك سودی لی نابینێت جگه له تیرۆریستان و بیری توندڕەوی.
لە کۆتایدا سه‌رۆك كۆمار گیانی نیشتمان په‌روه‌ری و پیشه‌یی ده‌زگای دژه تیرۆری له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و به‌رگریکردن لە گیانی ھاوڵاتیان و خاكی نیشتماندا به‌رزنرخاند.
Your Comment