AP ١٣٩٨ خەرمانان ٤ ١٥:٢٨

سێ هەنگاو و سێدارەیەک دێتە بازار؛

نوێترین ڕۆمانی جان دۆست بە زمانی فارسی بڵاو دەبێتەوە

نوێترین ڕۆمانی جان دۆست بە زمانی فارسی بڵاو دەبێتەوە

ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک، لە نووسینی جان دۆست ڕۆمان نووسی ناسراوی کوردی سووریا، کراوەتە فارسی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەشانگەی (مادیار) لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاوی کردووەتەوە کە  ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک لە نووسینی جان دۆست، لەلایەن "جەلال عوسمانیان"ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و بەمزوانە دێتە بازاڕ.

ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک، گێڕانەوەیەکە لە ژیان و خەباتی شێخ سەعیدی پیران، یەکێک لە ڕێبەرانی جووڵانەوەی نەتەوەیی کوردی تورکیایە.

ڕۆمانی کۆبانێ کە پێشتر بە سپۆنسەریی دەزگای میدیایی (باس) چاپ و بڵاو کرایەوە، بە زمانی فارسی وەرگێڕدراوە و لە ئێران بڵاو کراوەتەوە.

جان دۆست، (Jan Dost) نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کورد، لەدایکبووی ۱۹۶۵ی کۆبانێیە ؛چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی و لە فارسیەوە بۆ عەرەبی و کوردی وەرگێڕاوەتەوە.

News ID 28047

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha