بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، دەست لە کارکێشانەوەی ئەو ٥ ژینڕاڵە پاش ئەو بڕیارانە ئەنجام درا کە لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئەنجومەنی باڵای سەربازی گیرا بوو.
رۆژنامەی جەمهوورییەت بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەو ٥ ژینڕاڵە، ڕایگەیاند: لە دانیشتنی ١ی ئەگێست بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیار لە سەر چکۆلە کردنی سوپا و وەلاوەنرانی ئەفسەرانی خانەنشین کراو و وادیارە هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەی ئەو ژینڕاڵانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارە.
دەست لە کارکێشانەوەی ئەو ٥ ژینڕاڵە لە کاتێکدایە کە پاش کوودەتای بێ ئاکامی جووڵای ٢٠١٦ ژمارێکی زۆری ئەفسەرانی سوپای تورکیا لە سەر کاریان دەرکران، یان دادگەیی و زیندانی کران.
Your Comment