ئێران هەرگیز لە سەر بەرنامەی مووشەکی خۆی دانوستان ناکات

هەواڵدەرییەکی ڕۆژاوایی جەختی کرد کە ئێران هەرگیز لە سەر بەرنامەی مووشەکی خۆی دانوستان ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی ٢ بەرپرسی ئێرانی و دیپلۆماتێکەوە ڕایگەیاند: ئەگەر ڕۆژاوا دەیەوێت لە گەڵ ئێران دانوستان بکات و بەرجام ڕزگار بکات، ئەبێ بزانێت کە تاران لە سەر بەرنامەی مووشەکی خۆی دانوستان ناکات.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە هەواڵێکی تایبەتدا لەم بارەوە بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ئێران کە نەیویست ناوی بدرکێت، ڕایگەیاند: وەکوو نیشانەیەک بۆ ڕاگەیاندنی مەبەستی پاکی خۆمان و بۆ هەڵهێنانی هەنگاوێک لە درێژەی دروست کردنی کەشێک بۆ دانوستان، وەڵامی فەڕەنسامان دایەوە. ئێمە دەمانەوێت ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا بفرۆشین و پارەکەی وەربگرین و ئەم پرسە بە واتای دەسپێکێک دەزانین.

بە راپۆرتی ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی تری ئێرانی لەم بارەوە وتوویە: بەرنامەی مووشەکی باڵستیکی ئێران ناتوانێت دانوستانی لە سە بکرێت و دانوستانیشی لە سەر ناکرێ. ئێمە ڕاشکاوانە جەختمان لە سەر ئەو پرسە کردووە.

News Code 28036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =