بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دیپلۆماتێکی ئەورووپی دەڵێت: بەرپرسانی جی ٧ لە ڕازی کردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەری کردنی دووبارەی ئێران لە گەمارۆوە نەوتییەکان سەرکەوتوو نەبوون.
ئەو گفتوگۆوە بێ ئاکامە لە ئێوارە خواردنی شەممە ئەنجام بوو لە حاڵێکدا وادیارە لە هەمان کاتدا، لە سەر بانگهێشتی موحەمەد جەواد زەریف بۆ بەشداری لە پەراویزی کۆبوونەوەی جی ٧ گەیشتنە ڕێککەوتن.
بەشداری زەریف لە شاری بیاریتزی فەڕەنسا، لە لایەن شوێنە دیپلۆماتیکە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕووداوێکی گرینگ و ئەرێنی لە درێژەی کەم کردنەویە ئاڵۆزییەکان لە سەر بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لێک دراوەتەوە.
پێشتر بڕێک لە مێدیا فەرەنسەوییەکان وتبووی ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێشنیاری داوەتە ترامپ لە گەڵ هەناردە کردنی بەشێک لە نەوتی ئێران ڕێک بکەوێت تا لە بەرانبەردا، تارانیش بچێتەوە سەر بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی.
بۆچوونی ئێوە