بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە زەدەی نێت، مۆبایلی مانگیلەیی پێشتر زۆر گران بوون و هەمووان توانای کڕنییان نەبوو، بەڵام لە گەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا مۆدێلی هەرزانی هاتە بازاڕەوە.
ئەو مۆدێلە بە ناوی BlueCosmo Inmarsat IsatPhone ۲.۱ پەیوەندی دەنگی، ناردن و وەرگرتنی SMS و پێوشوێنگرتنی شوێن و پێگە لە رێگەی GPS مومکین کردووە. هەڵبەت ڕۆماڵ کردنی جوگرافیی شوێنە نزیکەکان بە جەمسەرگەلی باکوور و باشوور لە رێگەی ئەو مۆبایلە مانگیلەییە وەک مۆدێلەکانی دیکە گرفتیان هەیە.
باتری لیتیۆمی ئەو مۆبایلە بەشی ٨ کاتژمێر قسە کردن و هەروەها بەشی ١٦٠ کاتژمێر لە ستەنبایدا دەکات. ئەو مۆبایلە هاوکات دژه ئاو و تەپوتۆزە.
مۆبایلی مانگیلەیی نوێ لە گەڵ شارژێرێکی دی سی ئۆتۆمبیل و شارژێرێکی ئەی سی گونجاو لە گەڵ ستانداردە نێونەتەوەییەکان، کابلی USB و هەندێک کەرەسەی لاوەکیی دیکە بە نرخی تەواو بووی ٥٦٩ دۆلار ئاراستە کراوە.
بۆچوونی ئێوە