بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم مێهرەجانە بەیانی ئەوڕۆ سێشەممە (٢٩ی گەلاوێژ) بە ئامادەبوونی پارێزگاری تاران و جێگرانی پارێزگاریی کرماشان و هەروەها پێشوازیی خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکان بە نمایشی هەڵپەڕکێ و دەنگی تەموور و دەفژەنی و گەڕاندنی تەبەق تەبەق میوەگەلی جۆراوجۆری بەرهەم هاتووی ڕێژاو و لەوان هەنجیر و زەیتوون؛ بەڕێوەچوو.
فەرمانداری شاری داڵاهۆ ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو مێهرەجانەی ناساندنی ڕاکێشە گەشتیارییەکانی پارێزگای کرماشان ڕاگەیاند و وتی: ناوچەی ڕێژاو بەهەشتێکی تەواوە لە رۆژئاوای وڵات و بوونی کانی و سەراوی چەند هەزار ساڵە و میوەگەلێک کە لەقورئاندا ئاماژەیان پێ دراوە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.
کەریم محەمەدی وێرای داواکاری لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان بۆ ناساندنی دەفرایەتی تایبەتی گەشتیاری و میوانداریی خەڵکی ڕێژاو، هەوڵی شەورۆژی و ماندوونەناسانەی خەڵک و باخدارانی ناوچەی بۆ بەرهەم هێنانی میوەگەلی بەهەشتی نرخاند.
بۆچوونی ئێوە