تەرمی پیانیست و مۆزیسیانی کورد ئەسپاردەی خاک کرا

تەرمی هونەرمەند فاتح مەردۆخی ، هونەرمەندی پیانیست و مۆزیسیانی کورد لە گوندی گەلیانی سەر بە شاری کامیاران ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتح مەردۆخی بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەمە ۲۸ی گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گوندی گەلیانی سەر بە ناوچەی شاهینی شاری کامیاران بە خاک سپێردرا.

ئەم هونەرمەندە ساڵانێکی زۆرە لە تەنیایی خۆیدا دەژیت و دووری گرتبوو  لە کاری هونەری و پەراوێز نشین خەریکی بۆیاخی پێڵاو بوو و دەستی بۆ پیانۆ نەدەبرد و بە کەسێکی سادەژیو و بێ منەت لە خەڵک و جیهان ناسرابوو.

فاتح مەردۆخی پیانیست و گۆرانی بێژێکی بە بڕشت و بە توانا بوو کە چەندین ساڵە لە شوێنێکی بچووک لە شاری سنە ژیانی تەنیایی خۆی تێپەڕ دەکرد و لە هەموو کوردستان بە هونەرمەندێکی سەربەرز و خۆشەویست ناویان دەبرد کە ئیدی خۆی تێکەڵ بە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک نەدەکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لە شاری سنە هونەرمەندانی بواری موسیقا و خەڵکی شارەکە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیان لە مزگەوتی مەلا ویسی بۆی داناوە و یادی دەکەنەوە.

News Code 27962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =