بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی چوادەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە داخوازیی سەد وڵات بۆ بەشداری لەم خولەی مێهرەجان هەواڵی دا کە لە ئەنجامدا گرووپگەلێک لە وڵاتانی ڕووسیا، ئیتالیا، بەرازیل، ئۆکراین، ئەرمەنستان، هاوبەشی عێراق و عەمان و هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ بەشی نێونەتەوەیی هەڵبژادران.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە بەرهەمە هەڵبژادراوەکان بریتین لە "دەرگاکان" لە ڕووسیا، "سولێکس" لە ئیتالیا، "تەلخەک" لە بەرازیل، "دڵی تەڵخەک" لە ئۆکراین، "وای وای" لە ئەرمەنستان، "خولیا" بەرهەمی هاوبەشی عێراق و عەمان و "کاژێری ٩" بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان.
هەروەها شانۆگەلی "بەهار دێت" لە محەمەد بروومەند، "خوێنی بووکەڵە" لە یاسر میرحەمیدی و "وێستگە" لە ئالبێرت بیگجانی سێ بەرهەمی ئێرانین لە بڕیارە لە بەشی نێونەتەوەیی ڕکابەری لە گەڵ گرووپگەلی دەرەکی بکات.
لە لایەکی دیکەوە، بڕیارە چواردەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی بەرپرسانی مێهرەجانە و فێستیڤاڵگەلی گورجستان، بەغدا، عەمان، هەولێر ودەربەندیخان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها مامۆستایانێک لە وڵاتانی هولەندا و مەکزیکا بۆ بەرێووەبردنی وۆرکشۆپگەلێکی ڕاهێنەری لە رۆژانی ١ تا ٥ی خەرمانانی ئەمساڵی هەتوای لە شاری مەریوان بەڕێوە بچێت.
بۆچوونی ئێوە