ڕاگەیاندنی کوردستان وەکوو گەندەڵترین پارێزگای ئێران لە باری ئیدارییەوە درۆیە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و بەرنامەڕێزی کوردستان وتی: کوردستان گەندەڵترین پارێزگا لە باری سیستەمی ئیدارییەوە نییە و ڕاگەیاندنی ئەو پرسە خەسارێکی قەرەبوو نەکراو لە ئابووری و وەرگرتنی سەرمایەدانەر دەدات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی زادە یەکشەممە شەو لە کۆبوونەوەی هاوبیری میدیاکانی پارێزگای کوردستان، وتی:  هەر ڕەوتێکی گەشەیی ئەگەر لە سەر بنەڕەتی عەقڵ و بیری گشتی بێت بە دڵنیاییەوە دەست پێڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی ئاسانتر دەبێت و لە ماوەی چەند دەیەی دواییدا دەرکەوتووە کە هەر بەرنامەیەک بە بەشداری گشتی بێت دەستەبەر بوونی گەشەی بەدواوە بووە.

ناوبرو لە دریژەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە سەر هەڵوێستی دەوڵەت نیسبەت بە بڵاو بوونەوەی هەندێ هەواڵ سەبارەت بە ئەوەی کە گوایە کوردستان پلەی یەکەمی گەندەڵی ئیداریی هەیە و زیادی کرد: هەڵوێستی دەوڵەت بۆ لێکدانەوەی گەندەڵی ئیدارەی لە ئەو پارێزگا بە تواوەتی ڕوونە و پارێزگاری وکردستان داوای لە سەرۆکی دەسەڵاتی داد کردووە تا دامودەزگا چاوەدێرییەکان ئیدارەکان لە ئەو پارێزگا لێک بدەنەوە و بچووکترین ڕانت یان گەندەڵیان لە سەر بەرپرسێکەوە بینی، بە توندی بەرەوڕووی ببنەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێوشوێنگیرییەکان لەم بارەوە وتی: ئەو هەواڵە تەنیا ئەنجامی ڕاپرسی تەلەفۆنی ژووری بازرگانی ئێران لە ٣٩ کەس لە چالاکە ئابوورییەکانی ئەو ژوورە لە ئەو پارێزگایەیە و ناتوانێت ڕای ئەو کەسانە بدرێتە پاڵ تەواوی کۆمەڵگای ئەو پارێزگاوە.

News Code 27936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =