بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە ئەوڕۆ لە دیداری عەبدولخەریس مەشهەری سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەکی، ئەمنی و بەرگریی پەرلەمانی ئەندۆنزیا وێرای پێشوازی لە پەرەدانی هەمەلایەنە بە پەیوەندییەکانی دوو وڵات، سەبارەت بە سیاسەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: تۆکمە و پەرەدان بە توانستی بەرگریی ئێران بە مەبەستی پێشگری بووە و لە دژی هیچ وڵاتێکی دیکە نییە.
ڕاشیگەیاند: ئێران لە مێژووی هاوچرەخی خۆیدا دەستپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە و لەوە بە دواش نابێت، بەڵام بۆ پاراستنی خۆی کەمترین گومانی نییە و خێرا و کوشەندە وەڵامی هەر جۆرە دەستدرێژییەک دەداتەوە.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە لە بابەتی پلانی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران و پاگەندە بێ بنەماکانی ئەمریکا ڕوونی کردەوە: بە پێی فەتوای رێبەری باڵا، ئێمە هەر جۆرە بەکار هێنرانی نائاشتیخوازانەی وزەی ناڤۆکی بە حەرام دەزانین، بەڵام بە توانستی زانایانی خۆمان، ئەو تەکنۆلۆژیایەمان بە شێوەیەکی خۆجێی و لە چوارچێوەی پلانێکی ئاشتیخوازانەدا گەشە پێ داوە.
عێراقچی سەبارەت بە گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران جەختی کرد: ئەو گەمارۆیانە نایاسایین و لە بنەڕەتدا دژە مرۆیین، بەڵام ئێران پێداگرە لە گۆڕانی بە دەرفەتێک بۆ گۆڕانکاریی نیشتمانی.
لەبەرامبەردا سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەکی پەرلەمانی ئەندۆنزیا وێرای نرخاندنی خۆباوەڕی و سەربەخۆیی ئێران، جەختی لە پەرەدان و قووڵتر کردنی پەیوەندی و هاوکاریی پەرلەمانی نێوان دوو وڵات کرد و ئامادەیی ئەندونزیای بۆ هاوکاری لە هەموو بوارەکان و لەوان بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵیزم و تیرۆریزمی ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە