مامەڵەی سەدە بە هەوڵ و ئیمانی بەرەی بەرخۆدان شکست دێنێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: پیلانی مامەڵەی سەدە کە لە لایەن ئەمریکای ستەملێکراوە و هاوڕێیە خاینەکانیەوە بەستێنی بۆ خوەش کراوە، لە بەرانبەر هیمەت و ئیمانی بەرەی بەرخۆدان شکست دێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کە بۆ حاجیانی بەیتوڵڵا دەریان کردووە، جەختیان کرد: پیلانی مامەڵەی سەدە کە لە لایەن ئەمریکای ستەملێکراوە و هاوڕێیە خاینەکانیەوە بەستێنی بۆ خوەش کراوە، لە بەرانبەر هیمەت و ئیمانی بەرەی بەرخۆدان شکست دێنێت.

 بە بۆنەی بەرێوەچوونی ڕۆژی حەجەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی ئاراستەی حاجیانی بەیتوڵڵا کرد، کە لە لایەن حوجەتولئیسلام، سەید عەبدولفەتاح نەواب، نوێنەری وەلی فەقی و سەرپەرەشتی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێوڕەسمی بەرائەت لە موشریکەکان لە دەشتی عەرافات دا خوێنرایەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە: گۆڕینەوەی زانیاریەکان لە نێوان خەڵکی وڵاتان و ناوچە جیاوازەکان و ئاگادار بوون لە حاڵ و دۆخی یەکتر و سڕینەوەی خراپ تێگەیشتنەکان لە یەکتر و نزیک کردنەوەی دڵەکان و کۆکردنەوەی توانستەکان بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ دوژمنانی هاوبەش، دەستکەوتی گەورەی حەجە کە بە سەدان کۆبوونەوەی  ئاسایی نایێتە دی.

 ئەوەش هاتووە کە ڕێوڕەسمی بەرائەت کە بە مانای وەڕەز بوون لە هەموو بێ ڕەحمی و ستمەکان و دزێوەییەکانی تاغووتی هەموو سەردەمەکان و هەروەها خۆڕاگری لە بەرانبەر زۆربێژییە، یەکێکە لە بەرەکەتە گەورەکانی حەج و دەرفەتێک بۆ گەلانی ستەم لێکراوی موسڵمان.

ڕێبەری وتوویانە: ئەمڕۆکە بەرائەت و خۆ بەری کردن لە بەرەی شیرک و کوفری چەوسێنەران و لە سەروویانەوە ئەمریکا، بە مانای خۆ بەری کردن لە مەزڵووم کوشتن و جەنگ خوازیە؛ بە مانای ئیدانە کردنی بنەڕەتەکانی تیرۆریزم لەوانە داعش و بلەک واتری ئەمریکایە؛ بە مانای زریکەی ئوممەتی ئیسلامی بە سەر ڕژێمی منداڵ کوژی زایۆنیست و پاڵپشتەکانیەتی؛  بە مانای ئیدانە کردنی شەڕخوازی ئەمریکا و یاریدەرەکانی لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقایە؛ بە مانای بێزاری لە ڕەگەز پەرەستی و هەڵاوەردەیی بە گوێرەی جوگرافیا و ڕەگەز و ڕەنگی پێستە؛ بە مانای بێزاری لە هەڵسوکەوتی ئیستکباری زلهێزە دەستدرێژی کەرەکانە.

ئەوەشیان وتووە کە بلیمەتەکانی جیهانی ئیسلام کە هەندێکیان لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە ئێستا لە رێوڕەسمی حەجدان، ئەرکێکی قورسیان لە ئەستۆیە. ئەم وانەیە  دەبێ بە هیمەت و داهێنانی ئەوان بگواسترێتەوە بۆ گەلان و ڕای گشتی و دانوستانی مەعنەوی ئەندێشەکان و ئەنگێزە ئەزموونەکان و زانیاری بەدەستی  ئەوان بێتە دی.

 ڕاشیانگەیاندووە کە ئەمڕۆکە پرسی فەلەستین لە گرینگترین پرسەکانی جیهانی ئیسلامە کە لە سەرووی هەموو پرسە سیاسییەکانی موسڵمانان بە مەزەب و ڕەگەز و زمانی جیاوازە.

ڕێبەری وتوویانە: گەورەترین ستەمەکانی  سەدەی ڕابردوو لە فەلەستین ڕوویداوە. ئەم گەلە شکستی قبووڵ نەکردووە و ئەمڕۆ لە دوێنێ دلێرانەتر لە مەیداندایە؛ بەڵام ئەنجامی کار پێویستی بە یارمەتی هەموو موسڵمانەکانە.

جەختیشیان کرد پیلانی مامەڵەی دەسە کە لە لایەن ئەمریکای ستەمکار و هاورێیە خاینەکانیەوە بەستێنی بۆ داڕێژراوە، جەنایەتە لە بەرانبەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و نەک تەنیا گەلی فەلەستین. ئێمە بانگهێشتی هەموان دەکەین بۆ ئامادەبوونی چالاکانە و شکست دانی ئەم پیلانە و مەکرەی دوژمن و پشت بە خوا هەموو پیلانەکانی تری بەرەی چەوسێنەر لە بەرانبەر هیمەت و ئیمانی بەرەی بەرخۆدان، شکست دێنێت.

News Code 27838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =