کاردانەوەی کوردەکان بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی باکووری سووریا

بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا دەڵێت: ڕێککەوتنی ئەمریکا – تورکیا لەبارەی باکووری سووریا مومکینە دەسپێکی هەڵوێستێکی نوێ بێت، بەڵام هێشتا وردەکارییەکانی ڕوون نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئەمریکا و تورکیا پاش چەندین حەوتە دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا و سڕینەوەی نیگرانییەکانی تورکیا، سەبارەت بە پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە تورکیا ڕێک کەوتن.

کارناسان یەکێک لە پاشهاتە ئیجابییەکانی ئەو ڕێککەوتنە وەستاندن و هەڵپەساردنی هێرشی شیمانەیی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا دەزانن. ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا لە رۆژانی ڕابردوو سەبارەت بە هێرش سەربازی بۆ سەر کوردەکانی سووریا هوشداری دابوو.

لەمناوە ئالدار خەلیل سەرۆکی دەستەی جێبەجێیکاری تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیکی کوردی سووریا وێرای پێشوازی لەو ڕێککەوتنە ڕایگەیاند: مومکینە ئەو ڕێککەوتنە دەسپێکی هەڵوێستێکی نوێ بێت، بەڵام هێشتا وردەکارییەکانی ڕوون نییە.

ناوبراو جەختی کرد: کوردەکانی ڕێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە سەر پرسی باکووری سووریا بە پێی وردەکارییەکانی هەڵدەسەنگێنن نەک مانشێتەکەی. چونکە ئێمە چاومان لە دەمی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیایە کە هێشتا پێداگرە لە سڕینەوە و پاکتاوی کوردەکان لە باکووری سووریا.

لە لایەکی دیکەوە بەدران چیا کورد راوێژکاری باڵای ئیدارەی خۆبەرێوبەری کوردستانی سووریا هەمبەر بە پاشهاتی نەگریسی هێرشی شیمانەیی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا هوشداری دا و وتی: ئەگەر ئەمریکا نەتوانێ هێرشی شیمانەیی تورکیا بوەستێنێت، باکووری سووریا لە شەڕێکی بەربڵاو و گەورەدا دەگلێت.

News Code 27822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =