بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران، بێهرووز کەماڵوەندی لە پەراوێزی پرێس کۆنفڕانسی وەزیری دەرەوە، سەبارەت بە وردەکارییەکانی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکان، وتی: ئەگەر لایەنی بەرامبەر لەم مانگەدا بەردەوام بێت لە ڕانەپەڕاندنی بەڵێنەکانی، بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆماری وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، نزیکەی مانگێکی دیکە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی هەڵدەگرین.
ناوبراو بە ئاماژە بە بژێرە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە پێشختنی پلانی ناڤۆکی و دانیشتنەکان بۆ بڕیاری کۆتایی، وتیشی: هەر وەک پێشتر ڕاگەیێندراوە هەنگاوەکانی دواتری ئێران بریتی دەبن لە هەڵپەساردنی پابەندییەکانی، کەواتە پابەندییەکان وەلاوە نانرێن، بەڵکوو هەڵدەپسێندرێن و لەوبارەیەوە گرینگە وەزارەتی دەرەوە دیاری بکات کە هەلومەرجەکە چۆن دەچێتە پێش و لایەنی بەرامبەر چ هەنگاوگەلێکی هەڵگرتووە و ئایا دەگەڕێتەوە سەر پابەندییەکانی.
بۆچوونی ئێوە