بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قووڵایی ۱۰ کیلۆمەترشاری چرامی هەژاند کە لە یاسووج و گەچساران، شیراز، ئەهواز و بێهبەهانی باشووری ڕۆژاوای ئێران هەستی پێکراوە.
دووەمین بوومەلەرزە دوای ئەم بوومەلەرزە بەهێزە بە گوڕی ۳.۵ ڕیشتەر پاش دەخولەک دووبارە ڕوویداوە.
زۆربەی خەڵک ڕژاونەتەو ناو شەقامەکانی شار و بە هۆی ترس لە دووبارە ڕوودانەوەی بوومەلەرزەکە ناوێرن بچنە ماڵەکانیان.
هیچ ڕاپۆرتێک تا ئێستا لە خەسارەکان بڵاو نەبووەتەوە.
Your Comment