AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٣ ١٧:٤٨

ئەمیر پووردەستان بۆ مێهر:

کەنداوی فارس هوماری تەقەمەنییە/ ناوێرن هێرشی سەربازی بکەنە سەر ئێران

کەنداوی فارس هوماری تەقەمەنییە/ ناوێرن هێرشی سەربازی بکەنە سەر ئێران

سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکانی ئەرتەشی ئێران, وتی: هێز و توانای سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە شێوەیەکە کە ئیستیکباری جیهانی ناوێرێت دەست بۆ بژاردەی سەرباز ببات.

ئەمیر سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پووردەستان سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە ستراتیژیکەکانی ئەرتەش لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە گەرووی هورموز و دەریای عومان و هەروەها تێکشکانی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکا و ڕاگرتنی نەوت هەڵگرەکەی بریتانیا لە لایەن هێزەی دەریایی سوپاوە وتی: پێدەچێت ڕووداوگەلێک کە لە ناوچەی کەنداوی فارس ڕووی داوە و دەدات نیشان لە ئەگەری پیکدادانێکی سەربازی بێت بەڵام کاتێک کە قووڵ دەڕوانین، ئەو ئەگەرە زۆر کەمە.

ناوبراو درێژەی دا: هێز و توانی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە شێوەیەکە کە ئیستیکباری جیهانی ناوێرێت دەست بۆ بژاردەی سەربازی دژی ئێمە ببات.

ئەمیر پووردەستان وتیشی: کەنداوی فارس وەکوو هومارێکی تەقەمەنییە کە بە تەقینەوەی یەک گوللە دەتوانێت کارەساتێکی گەورە تێیدا روو بدات.

ناوبراو زیادی کرد: تەواوی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی لە کەنداوی فارس، بە هیچ لەونێک ئامادە نین قەیرانێکی تر لە ناوچەکە ڕوو بدات.

News ID 27748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha