AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٨ ٠٩:٠٠

۱۴ کەس بریندار بوون؛

تەقینەوەی بۆمب بە ڕووی کاروانی شەڕڤانانی کورد لە حەسەکە

تەقینەوەی بۆمب بە ڕووی کاروانی شەڕڤانانی کورد لە حەسەکە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمب بە ڕووی کاروانی هێزە سەربازییەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە گوندی سەدا لە ناوچەی شەدادێ پارێزگای حەسەکە، ۱۳ شەڕڤانی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا و کەسێکی سڤیل بریندار بوون.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هاوار نیووز، شەوی ڕابردوو بۆمبێکی چێندراو لە گوندی سەدای حەسەکە بە ڕووی کاروانی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریادا تەقیەوە.

 لە هەواڵەکەدا هاتووە باری تەندروستی ۵ کەس لە بەرکەوتوانی ئەم تەقینەوە ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

 تا ئیستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

News ID 27668

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha