بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پاڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیدار لە گەڵ یوسف بێن عەلەەوی وەزیری دەرەوەی عومان، پێوەندی ئێران و عومانی بەردەوام دۆستانە و ڕوو لە گەشە وەسف کرد و وتی: ئەبێ بە زیاد کردنەوەی هاتوچۆ و گفتوگۆکان بۆ پەرەسەندنی هەمە لایەنەی پێوەندی و هاوکارییەکانی تاران -مەسقەت لە بەشە جیاوازەکان بەتایبەتی وزە و بازرگانی هەوڵ بدەین.
نوبروا بە وتنی ئەوەی کە ئێران و عومانی بەردەوام بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە، هەنگاوی ئەرێنیان هەڵگرتووە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت پێوەندی و هاوکارییەکان لە گەڵ عومان لە ئاستی جیاواز و لە درێژە بەرژەوەندی دوو نەتەوەکە پەرە بستێنێت.
ڕۆحانی جەختی کرد:: هەبوونی هێزە بیانییەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عومان نە تەنیا تارمەتیدەری ئاسایشی ناوچەکە نییە، بەڵکوو هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزیشیە.
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی ە هەوڵی بریتانیا لە ڕاگەتنی نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە لە جەبەلوتارق نایاساییە و هیچ سوودێکیشی بۆی نەبووە بەدڵنیاییەوە خەساریشی لێ دەدات، وتی: ئێران هەر بە گوڕەوە لە بەرانبەر پێشێلکاری و هەر جۆرە شکاندنی یاسایەک کە ئاسایشی پاپۆڕوانی لە ناوچەی کەنداوی فارس، گەرووی هورموز و دەریای عومان بخاتە مەترسییەوە، دەوەستێتەوە.
بۆچوونی ئێوە