دەریای عومان
-
ئێران ڕەتیکردەوە هاتووچوو لە کەنداوی هورموز و دەریای عومانی پەکخستبێت
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: بەرپرسیارێتی هەر پچڕانێک، بەربەستێک یان دەستێوەردانێکی دیکە لە گواستنەوەی دەریایی لە کەنداوی فارس، دەریای عومان و گەرووی هورمز، ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی دەستدرێژکاراندایە.
-
ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران هۆشدارییەکی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە
ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران، بە ئاماژە بە قوربانیبوونی ژینگە لە شەڕەکاندا، هەمبەر بە پاشهاتەکانی "سەربازییکردنی پەیتایی" کەنداوی فارس و دەریای عومان لە سەر ژینگەی ناوچە و جیهان، هوشداری دایە وڵاتانی ناوچە.
-
مانۆڕی دەریایی ئێران و ڕووسیا لە دەریای عومان
ئەمیر دەریاوان حەسەن مەقسوود لوو وتی: مانۆڕی دەریایی؛ هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا، سبەینێ لە دەریای عومان و ناوچەیی باکووری ئوقیانووسی هێند بەڕێوە دەچێت.
-
پەیامی سەرەکی مانۆڕی هێزی دەریایی سپا لە کەندوای فارس
مانۆڕی سپا لە کەندوای فارس بە هاویشتنی مووشەکگەلی کرووز و بالیستیک، بەکارهێنانی سیستەمگەلی پەدافەندی-دەریایی بەپێی ژیری دەسکرد و هوشداری ڕاستەوخۆی بە کۆپاپۆرە بیانییەکان، دەسەڵاتی بەرگرانەی ئێرانی نمایش دا.