بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لەو دانیشتنە بە ئاماژە بە ڕوانگەی سیاسی و ئایدیالۆژی و کشانەوەی ئێران لە میحوەری رۆژئاوایی لە پاش شۆڕش، گرینگترین هۆکاری ناکۆکیی رۆژئاوا لە گەڵ ئێرانە، وتی: کێشەی ئەوان لە بابەتی وزەی ئەتۆمی و ناڤۆکی نییە، بەڵکوو ئەوە بیانوویانە و بە گشتی ئەگەر ئێران پرسی ناڤۆکیش وەلاوە بنێت، دیسان کێشەی رۆژئاوا لە گەڵ ئێران چارەسەر نابێت.
سالحی بیری هێنایەوە کە پیشەسازیی ناڤۆکی بە هۆی دەستەبەر کردنی وزەی ئەرخەیان، تایبەت بە بەرەکانی داهاتوو و سەردەمی کۆتایی سووتەمەنی فوسیلییە، وتیشی: پشکی وزەی ناڤۆکی لە کۆی وزەی وڵات بە پێێ لێکدانەوە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدرێ و پشکێکی بەرچاوە. هەر هەزار میگاڤات کارەبای ناڤۆکی، دەبێتە هۆی دەستپێوەگرتنی ١١ ملیۆن بەرمیلی لە سووتەمەنییە فوسیلییەکان و کەمبوونەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی ٧ ملیۆن تۆن گازی پیسکەرەوەی هەوا.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە درێژەدا ڕاپۆرتێکی لە پێشکەوتنەکانی وڵات لە بوارگەلی جۆراوجۆری ناڤۆکیی وەک پێگەیشتن و هەڵکەندن، نەخۆشخانەگەلی یۆن دەرمانی، نەخۆشخانەگەلی ناڤۆکی، پیتاندن و بەرهەم هێنان و گەشيی ماشینگەلی پێشکەوتە ئاراستە کرد و ڕاشیگەیاند: ئێران لە پاش بەرجام نەک ٣٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆم، بەڵکوو ٢٤ تۆن ئۆرانیۆمی پیتاندووە. هەر وزەخانەیەکی هەزار تۆنی فوسیلی، گازی پیسکەرەوەی فوسیلی بەرهەم دەهێنێت و بەو پێیە دەبێ بەرەو وزەگەلی پاک، جێگرەوە و ناڤۆکی هەنگاو بنێین.
بۆچوونی ئێوە