بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران وتی: یەکێک لە هەوڵەکانی دەوڵەتی یازدیەم ئەوە بووە کە لە بواری سیاسی و ڕێککەوتنە ئەگەرییەکاندا؛ بن بەستەکان بشکێت.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە عەرەبستان، ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی زۆریان دا کە ئێران بن بەستە سیاسییەکان نەشکێنێت و دەستی بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نەگات، وتی: بەڵام ئێمە هەر سەرکەوتین.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاند کە ئێران خۆتەسلیم کردن و چۆک دادان بە ڕەوا نازانێت و گەلی ئێران و یاسای بنەڕەتی وڵاتیش قبووڵی ناکەن، بەڵام بۆ دانوستانی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای ڕێز هەمیشە ئامادەن.
زیادیشی کرد: هەموو خەڵکی وڵات بزانن کە ئێمە حەز بە لەنج کردن ناکەین و خوازیاری شەڕ و ئاژاوە نین ، بەڵام هاوکات قسەی زۆر قبووڵ ناکەین و تەسلیمی ملهوڕی نابین.
سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئێران هاوکات لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی کەنداوی فارس و گەرووی هورمۆز هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان لەوانە بابولمەمندەب و ئوقیانووسی هیند.
رۆحانی بە ڕێز گرتن لە هەنگاوی دلێرانەی سوپای پاسداران لە ڕاگرتنی پاپۆڕی پێشێلکەری بریتانیایی، وتی: دەبێ جیهان سپاسی سوپای پاسدارن بکات بۆ ئەوەی ئاسایشی کەنداوی فارس دەپارێزێت.
Your Comment