ئێران هێز و ورەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی هەیە

وەزیری بەرگری وتی: کاتێک ئەوان بە هەڵە دەست بە سەر نەوتهەڵگری ئێمەدا دەگرن، خێرا بەرهەڵەستی هەنگاوی نایاسایی و یاسابەزاندنیان لە کەنداوی فارس دەبینەوە و ئەوە واتە ئێمە هێز و ورەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە ڕێوڕەسمی کۆتایی دوازدەهەمین خولی کێبەرکێی قورئانی خاتوونانی دامەزراوە و دووهەمین و یەکەمین خولی کێبەرکێی بنەماڵەی هێزەکانی چەکداری، بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆ لە گەڵ دوژمندا لە شەڕی ورە و ئیرادەداین، جەختی کرد: دوژمن دەیەوێت ئیرادەی گەلی ئێران لاواز بکات و بەو جەنایەتانەی ئەنجامی دەدات، دزە بکاتە ناو ڕیزەکانی گەلەوە، بەڵام ئەوڕۆ بەرخۆدان و ورەی گەل لە سای رێبەریی هوشیارانەی رێبەری باڵا رۆژ بە رۆژ تۆکمەتر و سەقامگیرتر دەبێت.

وەزیری دەرەوە بە داکۆکی لە ئامادەیی هێزی چەکداری و ڕۆڵی کارامە و بلیمەتانەی لە تێکشکاندنی ورەی دوژمن، ڕایگەیاند: شوکر بۆ خودا لە تەواو بوارەکانی بەرگری و ڕەزمی و لەوان بورای مووشەکی دەریا بە دەریا، زەوی بە زەوی، ئاسمان بۆ ئاسمان، زەوینی، دەریایی، ئاسمانی، پەدافەند، ئەلەکترۆنیک و ... پێشکەوتووین و ئەو جیهازاتە بۆ ئاسایش و پاراستنی وڵات ڕادەستی ئەو ڕەزمەندانە کراوە کە ئێوە بنەماڵەکان پاڵپشتیانن.

ئەمیر حاتەمی بە ئاماژە بە داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس وتیشی: وەڵامی زیرەکانە و هوشیارانەی هێزی چەکداری بەو دەستدرێژییە ئاشکرایە، نیشان دەری دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامی لە کەرتی بەرگری و پاراستنە.

ڕاشیگەیاند: کۆمەڵەی هێزی چەکداری بە توانایی بەرهەم هێنان و وەبەرهێنانی پێشکەوتەترین سیستەمگەلی ڕاداری، چەک و چۆڵی زیرەک و پێشکەوتە بە داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەستدرێژکار تۆسقاڵێک لە ئامادەیی، هوشیاری و دەسەڵاتی خۆی بە جیهان نیشان دا.

وەزیری بەرگری ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەنداوی فارس و لەوان ڕاگرتن و هەڵسوکەوتی یاسایی لە گەڵ یاسابەزاندنی پاپۆرەگەلی بیانی کرد و جەختی لەوەش کرد: کاتێک ئەوان بە هەڵە دەست بە سەر نەوتهەڵگری ئێمەدا دەگرن، خێرای بەرهەڵەستی هەنگاوی نایاسایی و یاسابەزاندنیان لە کەنداوی فارس دەبینەوە و ئەوە واتە ئێمە هێز و ورەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکمان هەیە.

News Code 27552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =