AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٣٠ ١٢:٥٦

پۆستەری دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی سالی كوردستان ڕوونوێنی کرا

پۆستەری دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی سالی كوردستان ڕوونوێنی کرا

ڕێوڕەسمی روونوێنی لە پۆستەری دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە نووسەران، بەرپرسان و کاربەدەستانی فێستیڤاڵەکە بەڕێوە چوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ڕەزا شەجێعی بەرپرسی فێستیڤاڵەکە بە وتنی ئەوەی کە لە ئەو فێستیڤاڵە ٤٣٢ بەرهەم لە ٤٦ بڵاڤگەی جیاواز گەیشتووەتە ئەو فێستیڤاڵە، وتی: ٢٢ ناوبژیوان کتێبەکانیان لە ١٢ بوار لێک داوەتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو فێستیڤاڵەی کتێبە بەندێکی فەرهەنگی بۆ سەقز و کورستانە دێتە ئەژمار، وتی: ئابێ هەموو هەوڵی خۆمان بدەین ئەو فێستیڤاڵە بە باشی بەڕێوە بچێت.

پاشان حامد حسێنی داڕێژەری پۆستەری فێستیڤاڵەکە وتی: پۆستەر ناسنامەی هەر چالاکی و فێستیڤاڵێکە و ئەم گەڵاڵە بە پێی ناو و بابەتی فێستیڤاڵەکە دارێژراوە.

News ID 27528

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha