کاردانەوەی ناتۆ بە ڕاگرتنی پاپۆڕی بریتانیایی لە لایەن ئێران

ڕێکخراوی ناتۆ بە هێنانە ئاراوەی تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێران لە سەر ڕاگرتنی ٢ نەوتهەڵگری بریتانیا، داوای ئازادیی دەستبەجێی پاپۆڕ و فەرمانبەرەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری(ناتۆ) لە بەیاننامەیەکدا بە کارەکانی ئەم دواییەی ئێران کاردانەوەی نواند و ئەوەی کێشەیەک بۆ ئازادی دەریاوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان هێنایە ئەژمار.

لە بەشێکی تر لە پاگەندەکانی ناتۆ هاتووە: ڕاگرتنی ٢ پاپۆڕی بازرگانی لە گەرووی هورموزی ئیدانە کرد. لە ئێران داوا دەکەین کە پاپۆڕ و فەرمانبەرەکانی بە زوویی ئازاد بکات.

ئەو بەیاننامە پاگەندەی کردووە: بریتانیا بە ڕوونی وتوویە کە یەکمایەتی چارەسەری کێشەکە لە ڕێگای گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە هەیە. ناتۆ پاڵپشتی دەکات لە هەموو هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشە. هەموو هاوپەیمانان لە هەوڵە ئاڵۆزکەرەکانی ئێران نیگەرانن.

ئەو پاگەندە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە نەتەنیا ئێران پشت ڕاستی کردووەتەوە کە بەس یەک نەوت هەڵگری بریتانیایی بە ناوی " ئێسێنتا ئیمپڕو" ئەویش بە هۆی پێکدادان لە گەڵ بەلەمەوانی ڕاو، ڕووداو و کێشە دروست کردن، کوژانەوە سیستەمی جی پی ئێس و ڕژانی پاشماوەی نەوتی، ڕاگرتووە بەڵکوو مێدیا جیهانییەکان پشت ڕاستیان کردووەتەوە کە پاپۆڕی دووهەمی (مەسدەر) گەڕاوەتەوە سەر ڕێگای خۆی لە کەنداوی فارس.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەندەن بە سکاڵا لە لای ئەنجومەنی ئاسایش پاگەندەی کردووە کە ڕاگرتنی نەوت هەڵگرەکە لە دەریای عومان ڕووی داوە نەک کەنداوی فارس و هیچ بەڵگەیەکیش لە پێکدادان لە گەڵ بەلەمی ڕاوی ئێران بوونی نییە و کەواتە هەوڵی ئێرانییەکان لە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکە نایاساییە.

News Code 27526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =