کەس توانای دووپات کردنەوەی کوودەتای لە تورکیا نییە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کەس ناتوانێ ڕووداوە (کوودەتا)کەی ١٥ی جوڵای نییە دووپات بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) لە سێهەمین ساڵوەگەری کوودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ لەو وڵاتەدا وتی: چیتر کەس ناتوانێ ڕووداو (کوودەتا)ی ١٥ی جووڵای دووپات بکاتەوە و ھیچ تۆڕێکی ناپاک و ھیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ھەرگیز ناتوانێ یەکێتی و برایەتیمان تێک بدات.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەدانی ڕێوڕەسمی کرانەوەی بینای پۆلیس لە ساڵوەگەری کوودەتای بێ ئاکامی ١٥ی جووڵای، وتیشی: زیانیان پێ گەیاندین؛ بەڵام ئێمە بە هێزتر بووین. کوودەتاچیە بێ بەزرییەکانی فەتۆ رۆژی ١٥ی جووڵای فەرمانی تەقە لە هێزەکانی پۆلیسیان دا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەوان نەیانتوانی بە ئامانجیان بگەن و ئێمە باڵیانمان شکاند. هێزی ئاسایش و پۆلیسی ئازا و دلێری وڵات لە رۆژی کوودەتاکە سینگیان کردە قەڵگان و لە بەرامبەر کوودەتاچییەکانی فەتۆ وێستان.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: تا پۆلیس و دەزگای ھەواڵگریی و سەربازیی پەیوەست بە دەوڵەت و گەلمان ھەبێت ئەوا ھیچ تۆڕێکی ناپاک و ھیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ھەوڵی داگیرکاری ھاوشێوەی ١٥ی تەمووز نادات.

ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە وەرگرتنی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠ ڕایگەیاند: دەستمان بە کڕینی ئێس۴۰۰ کردووە. وتیان ناتوانن بیکڕن، ئەمڕۆ فڕۆکەی ھەشتەمیش ھات و بە ئومێدی خودا تا مانگی ئایپرێلی ٢٠٢٠دا خاڵی کۆتایی دادەنێین.

ڕاشیگەیاند: بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەکێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانی کە بە پەنجەی دەست لە سەر ئاستی جیھاندا ھەژمار دەکرێن. ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ ڕووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بکەین.

News Code 27438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =