بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، باقر جەبر ئەلزوبەیدی، وەزیری دارایی پێسووی عێراق ئاماژەی دایە شوێنی خۆشاردنەوەی ئەبووبەکر بەغدادی.
ئەلزوبەیدی وتی: ئەگەری زۆرە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ئێستا لە لیبیا بێت.
وتیشی: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە، بەغدادی ئێستا لە لیبیایە و بەمزوانە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە و تێدا داوا لە شانە نووستووەکانی داعش لە عێراق دەکات کە چالاکی دەست پێ بکەنەوە.
ئەوەشی وت کە داعش پیلانی ئەوەی داڕشتووە کە فوکووس بکاتە سەر سامرا و ئەلنەخیب و دەوروبەری و بە هێرشی خۆکوژی شارە ناوەندی و باکوورییەکانی عێراق بکاتە ئامانج.
ئەوەشی بە دوور نەزانی کە داعش هێرش بکاتە سەر میسر و تونس و لە لیبیاوە دەست بە سەر بەشێک لە ئافریقا بگرێت.
بۆچوونی ئێوە