تاران لە هیچ ئاستێکدا دانوستانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پاگەندەی پەیامی ئەمریکا بۆ ڕووسەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە پاگەندەی پەیامی ئەمریکا بە ڕووسەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، وتی: سەرلەبەری ئەو هەواڵانە بێ بنەمایە.

 سەید عەباس مووسەوی وێڕای وەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دانوستانێکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە هیچ ئاستێکدا نییە.

News Code 27402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =