ئەوانەی دەست درێژی بکەنە سەر ئێران، وڵامی پەشیمان کەرەوە وەردەگرن

وەزیری دەرگری وتی: هەر دوژمنێک لە هەر ئاستێکدا بیەوێت دەست درێژی بکاتە سەر ئێران، لە گەڵ وەڵامی توند، ددان شکێن و پەشیمان کەرەوە بەرەوڕوو دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان هەڕەشەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی پێشێل کرانی ئاشکرای بەندی ٤ ی مادەی ٢ ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە وڵاتانی ناوچەکە و ئێران وەسف کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بنکەی ئاسمانی و هەروەها قسەکانی ڕابردووی ناوبراو لە شوێنی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی دیمۆنا ئەوەی ئەوپەڕی بێ شەرمی وەسف کرد و جەختی کرد: ئەگەر دوژمنێک بیەوێت دەست درێژی بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی، ئەوە بە مافی خۆی دەزانێت کە بە پشت بەستن بە ئامادەیی و ورە و توانای هێزە چەکدارەکان وەڵامێکی توند، ددان شکێن و پەشیمان کەر دەداتەوە بە دوژمنان.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ماوەیەک لەمەوپێش لە سەردانی نوێترین شەڕکەرەکانی بەرەی پێنجەمی ئێف ٣٥، هەڕەشەی لە ئێران کرد بە ئەو بەرە لە ئەو شەڕکەرانە. ناوبرو وتوویە ئێران ئەبێ لەبیری بێت کە ئەو فڕۆکانە دەتوانن لە هەر شوێنێک لەوانە ئێران و سووریا گەشت بکەن.

News Code 27373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =