ئەمریکا هاوپەیمانی سەربازی لە کەنداوی فارس پێک دێنێت

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتی کە ئەو وڵاتە بە دوای پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربازی لە گەڵ ژمارەیەک لە وڵاتەکان لە تەنگەڵانی هورموز لە کەنداوی فارس و تەنگەڵانی بابولمەندەبە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە لێکدانەوەی گەڵاڵەیەک هەواڵی داوە کە بە پێی ئەوە گەڵاڵە؛ هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی پاسەوانی لە ڕێڕەوە ئاوییەکانی نزیکی ئێران و یەمەن دەکات.

لە هەمان پێوەندیدا دانفۆرد وتوویەتی کە خەریکی هاوکاری لە گەڵ ژمارەیەک لە وڵاتەکانین تا ببینین ئایا دەتوانین پێکەوە هاوپەیمانیەک پێک بهێنین کە ئازادی دەریاوانی لە کەنداوی فارس  دەستەبەر بکەین.

بە وتەی دانفۆرد لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەردەکەوێت کە چ وڵاتگەلێک دەیانەوێت لە ئەو گەڵاڵە پاڵپشتی بکەن و پاش ئەوە بە شێوەی راستەوخۆ لە گەڵ سوپاکانیان کار دەکەین تا تواناییان لە ئەو گەڵاڵە دەربکەوێت.

ئەو کارەی ئەمریکا لە کاردانەو بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە گەڵ ئێران و تەقینەوەی دوو نەوت هەڵگر لە ئاوەکانی ناوچەکە ئەنجام دەبێت.

News Code 27341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =